ڕۆژنانەی ئیسرائیلی ، ئیسرائیل هیوم لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بە ئۆپراسیۆنی مووشەکی ئێران بۆ سەر دامەزراوە پێترۆکیمیاییەکانی بازان لە بەندەری حەیفا لە شەڕی 12 ڕۆژەی سەپێندراوی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران نووسی کە هێرش بۆ سەر ئەو دامەزراوەگەلە نیشانی داوە کە ژێرخانە ناوخۆییەکانی ئیسرائیل هەرگیز پارێزراو نییە و دامەزراندنی ئەو ژێرخانگەلە لە ژێرزەوی زەروورەتێکی ئەمنیەتی نکۆڵی نەکراوە.
ئەو ڕاپۆرتە لە بەیانی وردەکارییە نوێیەکان لە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران لە ڕۆژی 16 ی جوون بۆ سەر دامەزراوەی بازان نووسی کە لە بەرەبەیانی ئەو ڕۆژە مووشەکێکی ئێرانی دامەزراوەی بازانی پێکا. 3 کەس کە پێش بینی دەکرا لە ناو ژوورەکانی ئەو کۆماڵە بوون، کوژران.
ئەو ڕۆژنامە زیادی کرد کە هێرشەکە خەساری زۆر لە دامەزراوە وزەییەکان و جیهازاتی ئەو پاڵاوگە داوە و بۆیە بازان ڕایگەیاند کە چالاکی خۆی بەتواوەتی ڕادەگرێت و لە چەند مانگی داهاتوودا دەستی پێدەکاتەوە.
ئیسرائیل هیوم زیادی کرد کە ئیسرائیل دوای ئەو هێرشە هەوڵی دا بە سانسۆری مێدیایی ڕێگری بکات لە بڵاو بوونەوەی وێنەکانی هاوپەیوەند بە شوێنی کەوتنە خوارەوە مووشەکەکە، بەڵام ئەو وێنە ڕاستەوخۆ لەلایەن ئەلجەزیرەوە بڵاو کرایەوە و بۆیە ئیسرائیل تێگەییشت کە سانسۆر کردنی قازانجێکی نییە.

ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی ڕازی نوێی لە هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر دامەزراوە پێترۆکیمیاییەکانی بازان جێگیر لە بەندەری حەیفا بڵاو کردەوە.
Your Comment